روژکوهیار
کلمات کلیدی مطالب
نویسنده: محمد کوهیار ازم - جمعه ۱۸ تیر ۱۳۸٩

به نێوی به دی هێنه ری هونه ر و جوانی

به رێزێک ئه ڵێ :

ئارمانی هونه ر به رز راگرتنی ئاڵای مرۆڤه .


هونه رێک که خۆی بۆ خۆی دێته ئارا نه ک هونه ری ئاغایی و ده سته مۆ ، پێویسته به رز راگیرێ و رێزی لێ دانێین .

به شێکی قورس له بوونی مرۆڤ ، بوونی هونه ر و جوانی یه  به ڵام ئه گه ر ئه و به شه ی له بوونی ئینسان ، ده سته مۆ کرا ، تێکڕای به شه کانی تر، نوقمی گه رده لولی ژیان ده بن و به فیڕۆ ده روا . جا چرای هونه ر ، که ده بێ له پێشی خۆمانه وه   ڕای بگرین، بۆ بخرێته شوێنێک که تاریکی بنوێنێ ؟            دوێنێ له سه وڵاوا ، رێ و ڕه سمێک به رێوه چو ، دانیشتنێک بۆ شێعر و گۆرانی به تایبه ت شێعر و سیاچه مانه ی هه ورامی. هونه ر دۆستانێکی زۆر له شوێنه جیا جیاکانی کوردستانه وه ، له م کۆڕه دا ئاماده بوون که وه کوو بێسارانی ئه ڵێ :

هه ریه ک به ره نگێ مه رامی پێته

                  گیانیان به فیدای خاکی به ر پێته

مه رامی ئه وان، خاکی به نرخی کوردستان و زمانی پاڵێوراوی کوردی بوو.  هه ریه ک به شێوازێک هه ستی خۆی ئه نواند :   یه کێک به شێعر و یه کێک به تۆژینه وه و هه ڵ سه نگاندن،   ئه وانی تریش به ئاواز و سیاچه مانه !

ئه م ئێواره شێعره ،که پێم وابێ له لایه ن ئیرشادی ئیسلامی سه وڵاوا و کۆڕی ئه ده بی ڕۆجیار ی  مه ریوان به ڕێوه چو ، بۆمان جێگای شانازی و ‌حه زلێکردنه. به و هیوایه ی که ئه مه، بنه مایێکی پته و بێ بۆ دامه زراندنی کۆڕی شێعر و ئه ده ب له سه وڵاوا .

له لایه ن  شێعر دۆستانی سه وڵاوا و له لایه ن خۆیشمه وه ، ده ست خۆشی و پێ زانینی خۆمان ، ئاراسته ی ئه و خۆشه ویستانه ی ده که ین که له شاره کانی پاوه ، نۆدشه ، مه ریوان ، سنه ، جوانڕۆ وه هه ر وه ها ئاواییه کانی هه ورامان و دزڵی  له و کۆڕه ئه ده بی یه دا به شداریان کرد و گه رمایی رێگه و به تایبه ت گه رمایی هۆ ڵه که ،که زۆر ناحه ز بو ، نه یتوانی خۆشه ویستی هونه ری رازاوه ی کوردی له  ئه وان و له ئێمه یش بشارێته وه .

 

هیوامان ،سه ربه رزی یه ، بۆ هه موان


نویسندگان وبلاگ:
کدهای اضافی کاربر :