کۆچی ڕه ش

بگری باران ! بگری باران !

بارانی وام زۆر پێویسته

چاوه کان

کانیاوێکی فرمێسک ئاژین

کیژۆڵه کان

هاوارێکی نه ناسراون

حه په ساون

حه په ساون

چی قه وماوه ؟

خۆڵه مێشی کام کیژۆڵه

به دوای سوتان به جێ ماوه ؟

ئه و ئاگری نه ورۆزی بۆ

له له شی خۆی وا به رداوه ؟

ئاخ !

ئاخ !

ئاخۆ دارستانی خه یاڵی ئه و  

چه نده بێ ئاوی کێشاوه ؟

ئاخۆ

کچه نه شمیلێکی وردیلانه ی چنورین

باڵای ئاواته کانی تا کوێ ده گات که پێی ناگات !

هه رگیز

باڵای حه زه کانی ئه و

قه د به قه د باڵای خۆیشی نه ده بو!

ئه ی بۆ سوتا ؟

به کام تاوان کوڵمی گه شی

له ژێر گڕی غه ما سوتا ؟

ئه و  ئه بوایه

به جێ ئاگر

کتێب به ده ستیه وه بوایه

ئه و ئازایه !

رۆڵه ی دایه

ئه مه وته ی مامۆستایه

قوتابخانه بێ ده نگه

قوتابیانیش له سه ر مێزی زانست

گوێ راگری ده نگ و پرمه ی

مامۆستایێکی لادێیین

که ده ڵێ:

کیژۆڵه کان !

وردیله کان !

هۆ هۆ  نه شمیله کان !

ده با به س بێ ئاگر به ردان و له ش سوتان !

چنور رۆیی و ئێوه ماون

تێ بکۆشن هه تاماون

با بیگۆرن ئه و یاسایه

ئیتر لێمان نێته کایه

تکایه

تکایه

.

.

.

/ 2 نظر / 4 بازدید

سڵاو به بۆنه ی ئه وه که ماوه ی دوو ساڵ له قۆتابخانه ی هه جمنه بووم و چنوورم ده ناسی ، چنوور قۆتابییێکی بێ ده نگ بوو لێم ده پرسی : بۆچی بێ ده نگی ؟بۆچی بۆ خوێندن تێ ناکۆشی؟ بێده نگی وه لامی چنوور بوو. به دوای ماوه یێک ئاگاداریان کردم چنوور قۆتابخانه ی به جێ هێشتوووه . پاش ماوه ی یه ک سال به داخه وه هه والی دل ته زێنی خۆسووتاندنی چنوورم پێ گه ییشت که ژیانیشی به جێ هێشتووه ، زۆر پێم ناخۆش بوو ، فرمێسک له چاوانم هاته خواره وه تا دوایین رۆژ چنوور بێ ده نگ بوو. به ڵام یادی چنوور هه تا هه تایه له دڵی ئێمه و هاو قۆتابیانی ئه مێنێته وه... هیوادارم هیچ کیژێکی کورد ئاگر له له شی خۆی به ر نه دا و کۆچی ره شی نه بێ. سوپاسی ئێوه ی ئازیز ئه که م بۆ هه لبه سته جوانه که ت.

فه‌ریق

زۆر دڵته‌زه‌ێنه‌ منیش شه‌ریکی خه‌می هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌م که‌ که‌ به‌ بیستنی خه‌به‌ری ئه‌و ئازیزه‌ دڵیان ته‌زی یه‌که‌م جار نیه‌ که‌ خه‌به‌ری گڕ له‌ خۆ به‌ردانی ژنێ یا کچێ ده‌بیسین هیوادارم له‌ داهاتوودا ژنان و کچانی وڵاته‌که‌م سه‌به‌رزتر له‌ جاران به‌هێزتر له‌جار ببینم هیوادارم ئیتر خه‌به‌ری گڕ له‌خۆبه‌ردانی هیچ کچێ نه‌یێته‌ گوێم.