مناڵه کان - عه بدوڵڵا په شێو

ئه‌ی برسییه ژین تاڵه‌کان
سبه‌ی ئێوه که گه‌وره بوون
له لاوکا
له حه‌یرانا
له مزگه‌وت‌و دیوه‌خانا
له چیرۆکا
له هۆنراوه‌ی
شاعیرێکی ترسه‌نۆکا
ڕه‌نگه زۆرتان به‌ر گوێ که‌وێ
باسی ئێمه‌و ئازایه‌تی
باسی ئێمه‌و کوردایه‌تی
به‌ڵام نه‌که‌ن بڕوا بکه‌ن
هه‌مووی درۆن، درۆی په‌تی.

/ 0 نظر / 19 بازدید