لە دژی داعشدا

گەرچی ئەمڕۆ خاکی زێڕین گەردەلول دایگرتووە

شەمشەمە کوێرەش لە گەڵ تورک ، روی لە خاکمان کردووە ،

 

گەرچی ئەمڕۆ ، ژنۆسایدیش ، روی لە کوردان کردووە

ئەو سەگانە باش بزانن ، کوردستان هەر زیندووە  

 

چەندە شاڵاوی دژی کورد ، بەرز بووە بۆ ئاسمان

سەد ئەوەندە هێز و ‌غەیرەت ، دێنە دی بۆ نیشتمان

 

ئێمە شەرەف و حەیامان مێژینەس ، نا ، بەرەلا نابێ

پڵاوی ئێوە خەیاڵە ، کورد ، قەد دەستەمۆ نابێ

 

لە ئاوس بوونی زلهێزان ، زۆڵی داعش دەرپەری

ئەوەی بێ ناو و نیشانە ، شی دەبێ هەر وەک خوری

 

 لە شەنگال ، یان لە کۆبانی ، لە سەر دەستانە کورد ، گیانی

لە ژێر گولەی گریلادا ، سەرلێشێواو و وەیلانی

 

سوێن بە خوێنی ئەو شەهیدانەی ، فڕین بۆ ئاسمان

بەشی ئێوە هەر نەمانەو  هەر نەمانەو  هەر نەمان

 

 

/ 3 نظر / 12 بازدید
چت روم

سلام دوست عزيز به وبلاگت سرزدم و برات نظر هم گذاشتم[نيشخند] خوشحال ميشم به منم سر بزني يه چت روم راه انداختيم صميمي و خودموني[چشمک] منتظرم www.hadci.com [گل]

سولماز

سلام! زوووووووود بيا مطلب منو لايک کن ديگه:(( نکني نامردي! اسم من تو جوک کده سولماز:)

کریمی

سلاو ، زور زور جوانه ده ستت خوش بی،عومرت درئژ بو نوسینی شیعره جوانه کانت .