ئه من چاوم له ڕێگاته

نیما شێعرێکی هه یه به ناو ( تو را من چشم در راهم ) که ناسری حیسامی کردویه به کوردی .ئه مه یش ده قی          وه رگێڕانه که ی ئه و شێعره:

ئه‌من چاوم له‌ رێگاته‌
شه‌و دره‌نگان، له‌وده‌مه‌ی دا سێبه‌ر له‌ نێو لقی ته‌لاجن دا
ڕه‌ش ده‌چنه‌وه‌ و
ئه‌وینداری دڵخه‌سته‌ی تۆ، به‌تاریکیی شه‌وگار ماته‌،
له‌و ده‌مه‌ی دا
ئه‌من چاوم له‌ ڕێگاته‌!
شه‌و دره‌نگان، له‌و ده‌مه‌ی دا که‌شیو و دۆڵ،
چه‌شنی جه‌سته‌ی ماری بێ گیان
له‌ بزووتن داده‌مێنێ
له‌و ده‌مه‌ی دا گوڵی لاو لاو
ده‌ست له‌ به‌ژنی سه‌روی شاخان ده‌هاڵێنێ،
ئه‌تۆ یادم بکه‌ی یان نا
ئه‌من بیرم هه‌ر له‌ لاته‌
چۆنی که‌ بووم، ئه‌مێستاکه‌ش
ئه‌من چاوم له‌ رێگاته‌!

/ 1 نظر / 6 بازدید
پسرآریایی

سلام دوست عزیز من ب روزم خوشحال میشم بازم به من سربزنید موفق باشی در پناه حق