لاسایی

زۆربەی خە ڵکی ئەمڕۆ ، ئەزمونی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان لە سەر ئەو شتانەی تاقی

دەکەنەوه کە لە کەناڵە ئاسمانیەکانەوە بۆ خەڵکانی خوار، رەوانە کراون و دەرگای

ماڵەکانی ئێمەش بە بێ پرس و  ڕا ، بەرانبەر ئەو شتە غەریبانە ئاوەڵایە ! ئەمەیش لە

حاڵێکدایە فەرهەنگی ئێمەو و ئەو شتانە لە یەک نامۆن  و یەکگرتنیشیان خێری پێوە

نابینرێ. مەبەست ، رەوا ،یان ،نارەوایی ئەو کەناڵانە نیە ،قسە ئەمەیە : ئایا ئەو

فیلمانەی لەناو ماڵەکانی ئێمە دابەزیون ، گەر بە تەرازوی فەرهەنگی خۆمان بیانکێشین

کام تا مان قورسین !؟با سوکایەتی بە فەرهەنگی خۆمان نەکەین تا ،لە تای تەرازوەکەدا

فڕ نەدرێین . هەمیشە فەرهەنگی ناردراو بە فەرهەنگی باشتر ، نەزانین .هەمیشە

چاومان لە حەنای فەرهەنگی بێگانە ،زاق نەبێت و لە حەنای خۆمان ، بەسراو ! با لەمە

زیاتر دەلاقەی تێبینی و هوشیاریمان دانەخرێت . ئایا باشتر ئەوە نیە کە من و تۆ

کاریگەریمان لە سەر فەرهەنگی خۆمان بێت و دەستەمۆی بێگانە نەبین ؟مەترسی

لەوەدایە لاسایی کردنەوەی زمان و هەڵسوکەوتی بێگانە ، بۆ ئێمە بەڵگەیێکی بێ ناو و

نێشانە و دەبێتە هۆی لەبیرچونی زمان و کەڵتوری خۆمان . جامی شاعێر و نوسەری

فارس لە شێعری (زاغ و کبک ) دا دەڵێ زاقێک گەرەکی بو شێوازی رێگە چونی کەو بۆ

خۆی دابنێت .رۆژانە سێ یان چوار جار خۆی تاقی دەکردەوە .دەسکەوتەکەی ئەمە بو :

نەیتوانی وەکو کەو بڕوات و رێگەچونی خۆیشی لە بیر چوەوە !

... در پی اش القصه در آن مرغزار      رفت براین قاعده ، روزی سه چار

عاقبت از خامی خود سوخته            رهروی کبک ، نیاموخته

کرد فرامش ره و رفتار خویش       ماند غرامت زده از کار خویش

جوانتر ئەوەیە هۆشمان بە کەڵتوری خۆمانەوە بێت و وەکو کورد ئەڵێ : نەبێن بەو

مریشکانەی بۆ هێلکە کردن لاسایی قاز ئەکەنەوە .

/ 0 نظر / 21 بازدید